بەپێی هەواڵێکی پێگەی “بی بی سی” خانمێکی دووگیان لە گەشتێکدا لەنێو فڕۆکەدا لە بەرزی 9144 مەتر منداڵێکی تەندروستی دەبێت، سەرنشینانی فڕۆکەکە بە چەپڵەڕێزان پێشوازی لە منداڵە تازە لەدایکبووەکە دەکەن
ئەم دایکە ڕۆژی 29ی کانوونی دووەم پێشوەخت و بەر لە کاتی دیاریکراوی خۆی منداڵی دەبێت لە گەشتێکدا لە غاناوە بۆ ئەمریکا بە هاوکاری پزیشکێک کە بە ڕێکەوت لە هەمان فڕۆکەدا گەشتی کردووە