پسپۆڕانی تەندروستیی بەردەوام ئامۆژگاریی خەڵکی دەکەن کە گرنگی بە خواردنی تەندروست بدەن، لەهەمان کاتدا هۆشداریی دەدەن لە هەندێک خواردن کە بە لەناوبردنی تەندروستیی هەژماری دەکەن.
ماڵپەڕی فۆکس نیوزی ئەمریکی نوسیوویەتی، پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەکەن مرۆڤ بۆ ئەوەی ژیانێکی تەندروستانەی هەبێت پێویستە لە هەندێک خواردن خۆیان لێ بەدوربگرن، بۆ ئەو مەبەستەش خراپترین جۆرەکانی خواردنیان بۆ تەندروستیی بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:
یەکەم: خواردنی برژاو، بڕێکی زۆر چەوری و خوێی تێدایە کە زیانی بۆ تەندروستیی دڵ و قەڵەوی لێدەکەوێتەوە.
دووەم: جبسی پەتاتە، دەوڵەمەندە بە چەوری و خوێی زۆر بۆرییەکانی دڵ و سکۆڵە دەگەیەنێت.
سێیەم: شەکری خۆر، ئەو خواردنانەی شەکریان زۆرە هۆکارن بۆ قەڵەوی و تێکچوونی زیندەچالاکی جەستە.
چوارەم: گۆشتی لە قوتونراو و دەستکردەکان کە گیرانی بۆرییەکانی خوێن و دڵەکوتە و نەخۆشییەکانی دڵی لێدەکەوێتەوە.