هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، هه‌میشه له كۆبوونه‌وه‌كاندا بۆ كاتبه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كان رژدین، پێویسته پڕۆسه‌ی دیموكراتی و بابه‌ته‌كانی دیكه، ئاماده‌كاریان بۆ بكرێت.
هه‌ورامی راشیگه‌یاند، ئێمه به‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان‌مان گوتووه، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تییه‌كانتان قسه بكه‌ن، به‌ر له ته‌واو بوونی واده‌ی خولی پێنجه‌م، ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكه‌ن.
هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی دیاریكراودا ئه‌نجام بدرێت.
هێمن هه‌ورامی ده‌شڵێت: كاتی پێویست درایه لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆیه رایده‌گه‌یه‌نین كاتی زۆرمان له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه، پێویسته هه‌موومان پابه‌ندی رێككاره یاساییه‌كان بین.