لە روونكردنهوهكهدا وهزارهتی ئهوقاف جهختیكردهوه، ههموو ئهو داهاته دهچێته سندوقێكی تایبهت له خهزێنهی حكومهت به ناوی “سندوقی ئهمانات” و بهگوێرهی “مهرجی واقف” پارێزراوه.
دهقی روونكردنهوهی وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئایینی:
خاتونێك بەناوی” رووپاك ئەحمەد وەرتی”، کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە، دوور لە شێواز و ئەتەکێتی قسەکردن ھێرشێکی ناڕەوای کردووهتە سەر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەپێویستی دەزانین ئەم روونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی رابگەێنین.
1- ئەندامی بەڕێزی پەرلەمان پێویستە لەڕێگهی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و شێوازی تایبەتەوە بەدواداچوون بکات، بۆ بەدەستخستنی زانیاری راست و دروست، بۆ ئەمەش ھەمیشە دەرگای وەزارەت و وەزیر بۆ ھەر ئەندامێکی پەرلەمان کراوەیە، بەڵام دوور لە موزایەدەی سیاسی.
2- دەربارەی داھاتی وەقفی موڵکەکان، داھاتەکەی دەچێتە سندوقێکی تایبەت لەخەزێنەی حکومەت، کەپێی دەگوترێت سندوقی (الامانات) و بەپێی (مەرجی واقف) پارێزراوە، ھەروەھا پاڵپشت بە بڕگەی (4)ی یاسایی ژمارە(11)ی ساڵی 2007، کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە.
3- ئەو بڕە پارەیەی ناوبراو ئاماژەی پێداوە، بنەمای راستی تێدا نیە، وەزارەتمان لە ماوەی رابردوودا پلانێکی تۆکمەی بە ھەماھەنگی کەسانی شارەزا و لایەنی پەیوەندیدار، بەمەبەستی رێکخستن و وەبەرھێنان لە موڵکە وەقفیەکان دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی لەمەودوا بتوانین باشتر خزمەتی مزگەوت و موڵکە وەقفیەکان و پەرەپێدانیان بکەین.
4- حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ساڵانەدا، زۆر لەم بڕەی ئەم ئەندام پەرلەمانە ئاماژەی پێداوە، بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوت وھاوکاری مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی خەرجکردووە، هەر بۆنموونە: ساڵی 2021 بڕی (2) ملیار دینار لەلایەن حکومەتی ھەرێمهوه بۆ ئەو مەبەستە خەرجکراوە، کە زیاترە لەداھاتی کۆی گشتی موڵکە وەقفیەکانی وەزارەت.
راگەیاندنی
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
30/1/2022