نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جێگری سەرۆكی پەرلەمان..هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمان..هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، هه‌میشه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا بۆ كاتبه‌ندییه‌ ده‌ستوورییه‌كان رژدین، پێویسته‌ پڕۆسه‌ی دیموكراتی و بابه‌ته‌كانی دیكه‌، ئاماده‌كاریان بۆ بكرێت.
هه‌ورامی راشیگه‌یاند، ئێمه‌ به‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستانمان گوتووه‌، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تییه‌كانتان قسه‌ بكه‌ن، به‌ر له‌ ته‌واو بوونی واده‌ی خولی پێنجه‌م، ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكه‌ن.
هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی دیاریكراودا ئه‌نجام بدرێت.
هێمن هه‌ورامی ده‌شڵێت: كاتی پێویست درایه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، بۆیه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كاتی زۆرمان له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه‌، پێویسته‌ هه‌موومان پابه‌ندی رێككاره‌ یاساییه‌كان بین.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *