نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / واده‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق دیاری كرا

واده‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق دیاری كرا

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ڕۆژی 7ی مانگی داهاتوو (شوبات)یان دیاری كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی تایبه‌تی په‌رله‌مان بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق.

سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆبوونه‌یه‌كمان سه‌باره‌ت به‌ تاوتوێی به‌ند و ڕێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجام دا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه‌ ناوی پاڵێوراوان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌ یاساییه‌كانیان تێیدایه، ڕۆژی دووشه‌می داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ ڕێكه‌وتی 31/1/2022 ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌گوێره‌ی یاسای ژماره‌ 8ی ساڵی 2021.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ڕۆژی 7ی مانگی داهاتوو واده‌ی ئه‌نجامدانی دانیشتنی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌ بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق.

بەپەلە

عەلی زەیدی: کۆکردنەوەی چەکی گرووپە چەکدارەکان تاوەکو 30/6/2027 کۆتایی دێت

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئێران رێگرە لە هەناردەكردنی نەوتی عیراق و داهاتی نەوتی وڵاتەكەش 60%ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *