نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەمینداری هۆزەکانی عەرەبی.. ئیماڕاتی عەرەبی پێشوازی لە مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتێکی سەربەخۆبوو

ئەمینداری هۆزەکانی عەرەبی.. ئیماڕاتی عەرەبی پێشوازی لە مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتێکی سەربەخۆبوو

ئەمینداری ئەنجوومەنی هۆزەکانی عەرەبی رایده‌گه‌ێنێت، جیاوازییەکی گەورە له بوارەکانی ئاسایش و ئابووری و شارستانییەتی و سەربازی له‌ نێوان ئیدارەی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتی بەغدا هەیه.

شێخ سائیر ئەلبەیاتی ، ئەمینداری ئەنجوومەنی هۆزەکانی عەرەبی، رایگه‌یاند: سەردانی مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ ئیماڕاتی عەڕەبی و پێشوازییە شاهانەکەی زۆر ئاماژە لە خۆ دەگرێت.

هه‌روه‌ها بەیاتی گوتی :هەموو ڕۆژێک هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتییەکەی ئەوە دەسەلمێنن که پیاوی دەوڵەتن ، ئەمڕِۆ دەبینین له ئاوەدانی و پەیوەندییەکان و کرانەوە بەڕووی وڵاتانی جیهانی و عەرەب ، و شێوازی ئەو پێشوازییانه ، سەلمێنەری ئەوەیه که هێمایەکی بەهێز هەیه له سەرکردایەتییەکی حەکیم.

ئەمینداری ئەنجوومەنی هۆزەکانی عەرەبی گوتیشی : ئیماڕاتی عەڕەبی هەمیشە مامەڵەکانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان وەک دەوڵەت بووەو ئەوان مامەڵە لەگەڵ سیاسەتێکی حەکیمانە دەکەن.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *