وەزارەتی دارایی و ئابووری، رێنوێنیی دارایی ژمارە سێی ساڵی 2022 تایبەت بە دەرماڵەی لە بری كەمئەندامی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، بڕیار درا بە دیاریكردنی مافی دەرماڵەی لە بری كەمئەندامی بەڕێژەی 50% لە مووچەی بنەڕەتی، مووچەی وەكو كەمئەندام نەمێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 26ـی كانوونی دووەم، لە نووسراوێكی وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بڕیار درا بە دیاریكردنی مافی دەرماڵەی لە بری كەمئەندامی، بەڕێژەی 50% لە مووچەی بنەڕەتی كەمئەندامی فەرمانبەر، بە مەرجێك لە بڕی 100 هەزار دینار تێپەڕ نەكات.
پێشتر ئەو فەرمانبەرانەی خاوەن پێداویستی تایبەت بوون، سوودمەندی مووچەی كەمئەندامی و مووچەی فەرمانبەری بوون، ئەو هەنگاوەش بۆ نەهێشتنی دوو مووچەیە و بۆ چاكسازی و ڕێكخستنەوەی مووچە كاری لەسەر كراوە.