نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سامان بەرزنجی: ٧٠ توشبوانی کۆرۆنا ئێستا لە جۆری ئۆمیکرۆنن

سامان بەرزنجی: ٧٠ توشبوانی کۆرۆنا ئێستا لە جۆری ئۆمیکرۆنن

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بارودۆخی کۆرۆنا لە ئاستی بەرزبوونەوەدایە بۆیە ھانی ھەموو خەڵکی دەدەین لە وەرگرتنی ڤاکسین، چونکە زیاتر لەسەدا ٧٠ی نەخۆشەکان تووشبووی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنن.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، راگەیاند: “دۆخی کۆڕۆنا لە ھەرێمی کوردستان لە ئاستی بەرزبوونەوە و بڵاوبونەوەدایە، بەڵام ھێشتا بەردەوامین لە خۆپارێزی و دەبێت ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، ھاوکات زیاتر لەسەدا ٧٠ی نەخۆشەکانیش تووشبووی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنن، ھەروەھا بارودۆخی توشبووەکان جیاوازە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بارودۆخی توشبووەکان خراپ نیە”.

لەبارەی پێدانی ڤاکسین، بەرزنجی، ئاماژە بەوەش دەکات و دەڵێت: “ڤاکسین لێدان لە ھاووڵاتیان بەردەوامەو ڕێژەکەش لە بەرزبوونەوەدایە، ئێمەش بەردەوامین لە دابینکردنی ڤاکسین بۆ ھاووڵاتیانمان، ھاوکات بڕیارمانداوە منداڵانی سەرووی ٦ ساڵیش دەتوانن ڤاکسین وەربگرێت، بۆیە ھانی ھەموو خەڵکی دەدەین لە وەرگرتنی ڤاکسین”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *