وه‌زاره‌ته‌كه له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ هاووڵاتییان بڵاوی كرده‌وه: كرێی فیووز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە و شتێك نییە بەناوی لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك.
ڕاشیگه‌یاند: لە هەندێ پەیج و ئەكاونتی ساختەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەوه، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی كارەبا بۆ لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك هه‌زار دینار وەردەگیرێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بوونی خانەیەك لە پسوولەی كارەبا بەناوی كرێی فیووز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕاشیگه‌یاند: بوونی خانەیەك بەناوی (كرێی فیوز) لە پسوولەی هاوبەشانی كارەبا بۆ چەند هاوبەشێكی كارگە گەورەكان دەگەڕێتەوە كە گۆڕەری تایبەت بە خۆیان هەیە. جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە چاپكردنی پسوولەی نوێ، ئەم خانەیە لادەبرێت.