
ئاڵان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند: دوێنێ سێشەممە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چووه و بڕیاردراوه، چەند گۆڕانكارییەك لە ساڵنامەی خوێندنی ئەمساڵدا بكرێت و له‌وانه‌ش پێشنیازی دواخستنی تاقیكردنەوەكانی وەرزەی دووەم بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی كراوە.
ئ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌م گۆڕانكارییانه كهپێشنیازییان كردووه له ساڵنامه‌ی خوێندن ئه‌نجامبدرێت، پێویستیان به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه .
له باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی دووه‌م بۆ قۆناغه ناكۆتاكان، وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: كاتی تاقیكردنەوەكانی قۆناغه ناكۆتاكان وەك خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ گۆرانكاریەكی بەسەردا نایەت.