نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / ریزبەندیی گەندەڵترین وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2021 بڵاوکرایەوە حکومەتی عێراق 23هەمینە

ریزبەندیی گەندەڵترین وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2021 بڵاوکرایەوە حکومەتی عێراق 23هەمینە

رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بۆ ساڵی 2021 بواری گەندەڵی لەجیهاندا بەجێگیری ماوەتەوە بۆیە هۆشداری دەدەن لە کاریگەریە نەرێنییەکانی بەردەوامی گەندەڵی لەجیهان، هاوکات ریزبەندی 180 وڵات لەڕوی بڵاوبونەوەی گەندەڵی بڵاوکرایەوە و حکومەتی عێراقیش لە پلەی 157دا ناوی هاتوە.

رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ چوارشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەئێستادا پرسی گەندەڵی بابەتێکی جێگەی ناکۆکییە لەنێوان وڵاتان و کێشەکانی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیش لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازن، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانی تایبەت بەم پرسە بەردەوام بون و لەهەندێک وڵاتیش سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.

بەپەلە

کەتائیبی سەیدولشوهەدا: مەرجی ئێمە تەنیا سەروەریی عێراقە

ئەبو ئالا وەلائی ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە کە هێزەکانی “بەرەی مقاوەمە” لە کاتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *