ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/1/2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تویتێكى له‌باره‌ى هێرشى سه‌ر شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: “به توندى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ترسنۆكانه‌یه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م كه میوانخانه‌كه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى له قه‌زاى كه‌ره‌مه كردووه‌ته ئامانج”.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: “ئه‌و پێشهاته مه‌ترسیداره، ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق ده‌خاته كێشه‌وه”.
مه‌سرور بارزانى هه‌ر له تویته‌كه‌یدا هیواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ بریندارانى هێرشه‌كه ده‌خوازێت.