نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چاکسازی گەورە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێکرد

چاکسازی گەورە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێکرد

لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 808 ئەفسەر خانەنشین كران، ئەمەیش دەبێتە دەرفەتێك بۆ هاتنە پێشی ئەفسەرانی گەنج و ئەكادیمی.

لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی چاكسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وزارەتی پێشمەرگە، لەژێر رۆشنایی یاسای هەمواركراوی خانەنشینی پێشمەرگە و رێنوێنی و رێكارە نوێیەكانی خانەنشینی، ژمارەیەك ئەفسەر لە هێزەكانی پێشمەرگە خانەنشین كران.

لیوا روكن هۆشمەند جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدارە و میرە رای گەیاند، بە دەرچوونی فەرمانی ژمارە 808 ئەنجوومەنی وەزیران، 808 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین كران.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بە خانەنشینبوونی ئەو ئەفسەرانە، دەبێتە دەرفەتێك بۆ هاتنە پێشەوەی كۆمەڵێك ئەفسەری گەنج و وزەیەكی نوێ دەداتەوە بە هێزەكانی پێشمەرگە.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *