نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جۆراوجۆر / ئەو گۆرێلاییەی حەزی بە سێلفی بوو مرد

ئەو گۆرێلاییەی حەزی بە سێلفی بوو مرد

ئەو گۆرێلایە لەگەڵ گۆرێلایەکی دیکەی هاوڕێیدا لە باخچەی ئاژەڵانی (ڤیرۆنگا) لە کۆنگۆی دیموکرات ژیاوە و ڕۆژەکانی بەسەربردووە، هەرکاتێک خاوەنی باخچەکەی بینبێت وەک ئەوەی پێی بوترێت ڕێک وەستاوە و دەستەکانی توندکردوە و ئامادەی چرکاندنی وێنەیەکی سێڵفی بووە.

بەپێی رۆژنامەی  دەیلی مەیل” باخچەی ئاژەڵانی ڤیرۆنگا دەکەوێتە ناوەندی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و ٦٠٠ پاسەوانی هەیە، لەبەرئەوەی یەکێکە لە باخچە زەبەلاحەکانی ناوچەکە، لەنێویاندا ئەو دوو گۆرێلا خۆشەویستەی چالاکوانەکانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی هەبوون کە کێشی هەر یەکێکیان نزیکەی 400 پاوەن بووە”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پاسەوان و کارمەندانی ئەو باخچەیە لەژێر راپەڕاندنی ئەرکێکی قورسدان، لەبەر ئەوەی دوو دەیەیە وڵاتەکەیان بە قەیرانێکی قوڵ و ململانێیەکی سەربازی و سیاسی گەورەدا تێدەپەڕێت، هەر بۆیە بەردەوام هەڕەشەی مەرگ و لە دەستدانی ژیانی خۆیان و ئاژەڵەکانیان لەسەر بووە.

هەرکەسێک دەبێتە کارمەند یان پاسەوانی باخچەی ئاژەڵانی ڤیرۆنگا پێویستی بەوەیە بۆ ماوەی شەش مانگ راهێنان بکات، چونکە زۆرێک لە ئاژەڵی زەبەلاح و ناوازەی تێدا خزمەت دەکرێت

بەپەلە

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *