نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / بەرپرسێکی سەربازی.. داعشە هەڵهاتووەکانی سوریا گێشتونەتە عێراق

بەرپرسێکی سەربازی.. داعشە هەڵهاتووەکانی سوریا گێشتونەتە عێراق

Kurdish security forces deploy in Syria’s northern city of Hasakeh on January 22, 2022, amid ongoing fighting for a third day with the Islamic State group. – Fighting raged for a third day between the Islamic State group and Kurdish forces in Syria after IS attacked a prison housing jihadists, with the violence killing nearly 90, a monitor said. (Photo by AFP)

به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌منى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه‌ له‌زیندانى حه‌سه‌كه‌ هه‌ڵاتن، به‌شێكیان خۆیان گه‌یاندۆته‌ خاكى عێراق‌و تواناى دروستكردنى كێشه‌یان له‌عێراق هه‌یه‌.

لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق به‌ده‌نگى ئه‌مریكاى وتوه‌، “ئه‌و چه‌كدارو زیندانیانه‌ى داعش كه‌ له‌حه‌سه‌كه‌ هه‌ڵاتون، به‌شێكیان توانیویانه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ عێراق‌و ده‌شتوانن كێشه‌ دروستبكه‌ن له‌ناو خاكى عێراقدا”.

ئه‌وه‌شى باسكردوه‌، كێشه‌كان زیاتر بۆ ناوچه‌كانى عێراقه‌، هاوكات پێكنه‌هێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق‌و كشانه‌وه‌ى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى ئه‌مریكاش هۆكارى هه‌وڵدانى داعشه‌ بۆ هێرش‌و په‌لامارى زیاتر.

لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئوه‌شى وتوه‌، “داعش ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رده‌مى هێزى خۆى‌و ناوچه‌یه‌ك بخاته‌ ژێر كۆنترۆڵى خۆى، به‌ڵام تواناى دروستكردنى كێشه‌یان هه‌یه‌”.

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *