
لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی “امارات الیوم” ئاماژەی بەوەکردوە، زانایان ئاشكرایان کردوە ئەم مۆمیایە کچێکی گەنجی جوان بووە و ٢٦٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا کۆچی دوایی کردووە.
زانایان چەند مانگێکیان بەسەربردووە بۆ دووبارە بنیادنانەوەی ئەو مۆمیا میسرییە لە سویسرا کە بە ناوی “شێب ئین ئێزیس- Shep-en-Isis” ناسراوە، ئەمەشیان لەڕێگەی بەکارهێنانی تەکنیکی دووبارە وێنەگرتنەوەوە کراوە لەگەڵ بەکارهێنانی داتای مۆرفۆلۆجی کە لە ئێسکەپەیکەرەکەی وەرگیراوە.