نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی.. پڕۆژەیەی گرنگمان داوە بە هاوپەیمانەكانمان بۆ پێهێنانی حكومەتی نوێ عێراق

پارتی.. پڕۆژەیەی گرنگمان داوە بە هاوپەیمانەكانمان بۆ پێهێنانی حكومەتی نوێ عێراق


بەرپرسێی باڵای پارتی ئاشكرای دەكات، پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیریان داوه‌ته‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ باره‌ی به‌شداریكردن له‌ حكوومه‌تی نوێی عێراق.

كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، پارتی بۆ به‌شداریكردن له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و حكوومه‌تی نوێی عێراق پڕۆژه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه‌ و ئه‌و پڕۆژه‌یشی داوه‌ته‌ هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و میكانیزمه‌ پێكه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌ وردی باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ مافه‌كانی كورد و هه‌رێمی كوردستان كاریان له‌سه‌ر بكرێت و پارتی دووپات له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ ده‌كاته‌وه‌ مافی كوردستان له‌ عێراق ده‌سته‌به‌ر بكات، هه‌روه‌ها كار به‌ ده‌ستوور بكرێت و مافه‌كانی هه‌رێم به‌پێی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باسی له‌وه‌ كرد، جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و ماده‌ی 140 دوو له‌و داواكارییانه‌ی پارتین كه‌ وه‌ك مه‌رج دایناوه‌ و له‌ پڕۆژه‌كه‌دا باسیكردووه‌، هه‌روه‌ها پرسی پێشمه‌رگه‌ و بودجه‌و ته‌واوی مافه‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی‌ گرنگی‌ پڕۆژه‌كه‌ن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *