بەپێی ئەو زانیاریانەدەست کەوتوون، لە کۆبوونەوەکەدا ناکۆکی دروست بووە لەسەر ئەوەی یەکێتی بەرھەم ساڵح نەکاتەوە بەسەرۆککۆمار و کەسێکی دیکە بەفەرمی کاندید بکات بۆ ئەو پۆستە.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کە تایبەت بووە بە یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرکۆماری عێراق، لەناو ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ناکۆکی و مقۆمقۆ دروست بووە لەسەر ئەوەی یەکێتی لەبری بەرھەم ساڵح، کەسێکی دیکە کاندید بکات.
شەوی رابردوو نامەیەک نێردراوە بۆ گرووپی وەتسئەپی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی و داوایان لێ کراوە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لەناو بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدەن لەسەر ئەوەی بەرھەم ساڵح کاندید دەکەن بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق.
بەڵام ئەو نامەیەی نێردراوە بۆ ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی نیگەرانی بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی بەدوای خۆیدا ھێناوە و ھەریەک لە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردووە.