وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریی خۆیدا، بڕیاری دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەكانی تۆڕی ئاو و سێكتەری ئاو لە سنووری پارێزگەی هەولێر.
ئهمڕۆ یهكشهممه 23/1/2022، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریی خۆیدا، بڕیاری دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەكانی تۆڕی ئاو و سێكتەری ئاو لە سنووری پارێزگەی هەولێر، كە گوژمەكە زیاتر لە 65 ملیۆن دینارە و لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر خەرج كراوە.
پرۆژەكانیش بریتین له:
- پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی گرتن روست لە قوشتەپە.
- كڕینی ئامێری ئۆتۆككلەیف بۆ تاقیگەی كۆنتڕۆڵی جۆری.
- تۆڕی ئاوی گەوڕەكی ڕزگاری لە باسرمە.
- دیزایینكردنی تاخم غەتاس و ڕاكێشانی كارەبای سەرەكی بۆ بیری ئاو لە گوندی شێوەدەر/دارەشەكران.
- پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی پیرداود لە شەمامك.