مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا هادی كاڕه‌ش پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی به بنه‌ماڵه‌كه‌یان گه‌یاند.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا هادی كاڕه‌ش:-
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا مەلا ھادی کاڕەش ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و کەسایەتیی دیاری کۆمەڵایەتی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان