نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: بە مەبەستی پاراستنی ژیان و تەندروستی هاووڵاتییان و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا و پشتبەستن بە بڕیار و ڕاسپاردەكانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، هەر فەرمانبەرێک ڤاكسینی وەرنەگرتبێت ڕێگەی پێ نادرێت دەوام بكات و ئەو هاووڵاتییانەشی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی كارەبا بكەن.

ڕاشیگەیاند: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی یەكشەممەوە (2022/01/23)، بەبێ جیاوازی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانیی وەزارەتی كارەباوە جێبەجێ دەكرێت.

ئاماژە بەوەشكرد جێبەجێكردنی ئەم ڕێنماییە لەپێناو ڕووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا و شەپۆلی نوێی كۆڕۆنایە كە پێویستە سەرجەم فەرمانبەران بۆ پاراستنی خۆیان و هاوكارانییان و هاووڵاتییان پابەندیی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *