به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 4:30 له گوندی بانه‌مان په‌یوه‌ندی كراوه به سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی فریاكه‌وتن بۆ ڕزگاركردنی چه‌ند هاووڵاتییه‌ك له ماڵێكدا.
ڕاشیگه‌یاند: دوای پەیوەندیکردن به سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن (122)، دەستبەجێی تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە کە بریتی بوو لە رزگارکردنی گیانی 11 هاووڵاتی لە ماڵێکدا لە گوندی بانەمان کە بەهۆی غازی سۆپا و دووکەڵی مۆلیدە تووشی هەناسەتەنگی و گیرانی بۆڕی هەناسه ببوون و نزیکبوون لە مردن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاشكراشی كرد كه هه‌ر له شوێنی ڕووداوه‌كه لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای هەولێر ڕێکاری فریاگوزاری خێرا و چارەسەرییان بۆ ئەنجام درا و توانرا سه‌رجه‌میان له مردن ڕزگار بكرێن و دواتریش بگه‌یه‌نرێنه نەخۆشخانە.