نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / هۆکارەکانی سەرگێژخواردن لە کاتی لە خەو هەستاندا

هۆکارەکانی سەرگێژخواردن لە کاتی لە خەو هەستاندا

ئەم بەیانییە کە ھەستایت لە خەو سەرت گێژی دەخوارد ؟ ئەگەر ھەستت بە سەرگێژخواردن و ھێڵنجدان کرد ئەوا ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ھۆکارە تەندروستییانە:

١- دوچاری وشکبوونەوە بویت
زۆر کات کاتێک بەیانییان لەخەو ھەڵدەستیت ھەست بە سەرگێژخواردن دەکەیت پێدەچێت ھۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ کەمی ئاو لە جەستەدا و جەستە پێویستی بە بڕێکی زیاتر لە ئاو ھەیە و دەرەنجام پەستانی خوێن کەمدەکات و بڕێکی کەم لە خوێن دەگات بە مێشک و دەرەنجام دوچاری سەرگێژخواردن دەبیت.

٢- شەکرەی خوێنی نزم
کاتێک کە ڕێژەی گلوکۆز لە لەشدا ڕوو لە کەمبونەوە دەکات ئەوا سیستمی بەرگری لەشت خاودەبێتەوە لە پاراستنی خۆی بەتایبەتی مێشکت بۆیە کاتێک ھەڵدەستیت لە خەو  ھەست بە سەرگێژخواردن دەکەیت  و نزمی شەکرە کۆمەڵە دیاردەیەکی دیکەی بەدواوەیە کە بریتین لە تێکچونی لێدانەکانی دڵ و خێرابونیان و لەرزین و دڵەڕاوکێ و ئارەقکردنەوە.

٣- خواردنی ھەندێک دەرمان
ئەگەر ھەستایت لە خەو و ھەستت بە ھێڵنجدان و سەرگێژخواردن کرد ئەوا پێدەچێت ھۆکارەکەی ھەندێک دەرمان بێت کە بەکاری دێنیت بەتایبەتی دەرمانی چارەسەرکردنی پەستانی بەرزی خوێن کە بە ڕێژەیەکی زۆر پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و دەرەنجام ھەست بە ھێڵنجدان و سەرگێژخواردن دەکەیت و بۆ چارەسەر پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت بۆ پێدانی ڕێنمایی گونجاو پێت.

٤- ھەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست
ئەگەر ھەستایت لە خەو و ھەستت بە سەرگێژخواردن و ھێڵنجدان کرد پێدەچێت ھۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ ھەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست و پێویستە پشکنین بکەیت و ڕاوێژ بە پزیشکی تایبەتمەند بکەیت و دەرمانی پێویست بەکاربھێنیت.
٥- لە پێخەف ڕاپەڕین بە خێرایی
کاتێک لە جێگای خەوتنەکەت بەخێرایی ھەڵدەستیتە سەرپێ و ھەست دەکەیت سەرت گێژ دەخوات ئەویش ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبونەوەی لەناکاو لە پێخەف و لەو ساتەدا پەستانی خوێن نزمە و کاتێک ھەڵدەستیتە سەرپێ لەناکاو سەرت گێژ دەخوات بۆیە باشترین چارەسەر بۆ لەخەو ھەستان بریتییە لەوەی نابێت دەستبەجێ ھەستیتە سەرپی بەڵکو دەبێت سەرەتا دابنیشیت و کۆمەڵە ھەناسەیەکی قوڵ و ئاسودە ھەڵمژە و پاشان دەتوانی بەپێوە بوەستیت.

٦- دوگیانبوون
یەکێک لە ھۆکارەکانی سەرگێژخواردن لە بەیانیاندا بریتییە لە دوگیانبوون ئەویش بەھۆی ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ھۆرمۆنەکاندا ڕودەدەن و ھەروەھا بەرزبونەوەی قەبارەی خوێن ، بەڵام خۆشبەختانە ئەگەر سەرگێژخواردنی بەیانییان بەھۆی دوگیانبونەوە بێت ئەوا تەنھا بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەوام دەبێت بەڵام ئەگەر زانیت دیاردەکە لە بەردەوامبوندایە و ناوەستێت پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ چارەسەرکردن.

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *