
نووسه‌ر و چاودێرێكی سیاسی لە سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه به فه‌رمانی وڵاتێكی ئیقلیمی، په‌كه‌كه وه‌ك كارتێكی سیاسی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی، بۆ شەڕی بەوەكالەت به‌كار دەهێنرێت.
سۆران سێوكانی، چاودێری سیاسی ، راگەیاند: “په‌كه‌كه نایشارێته‌وه كە وه‌كیلی وڵاتێكی ئیقلیمییە له ناوچه‌كه‌دا، خۆی به ئاشكرا ئه‌و قسه‌یه ده‌كات، ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستان فه‌رمانی دەرەكییە و به په‌كه‌كه‌ی جێبه‌جێ دەكەن، ئه‌و پرۆسه‌یە ئه‌گه‌ر پشتیوانیی گه‌وره‌ی نه‌بێت ئاسان نییه”.
ڕوونیشی كردەوە: “په‌كه‌كه له ناوچه‌كه وه‌ك حه‌شدی شەعبی و گرووپه‌كانی دیكه له لایه‌نێكی ئیقلیمییەوە، وه‌ك كارتی فشار به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌مجاره ئه‌و كارته‌یە له‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان تاقی كرایه‌وه، له داهاتووشدا په‌كه‌كه یاریی دیكه‌ی پێ ده‌كرێت و بۆ ئامرازی دیكه به‌كار ده‌هێنرێت و شەڕی به‌وه‌كاله‌تی دیكه‌ی پێ دەكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته روو: “لە ئاستی ئیقلیمیدا هاوكارییەكی باشی په‌كه‌كه دەكرێت، له شه‌نگال و له ناوچه‌كانی دیكه‌ش چاوپۆشیی لێ دەكرێت و بگرە پشتیوانیشیان دەكرێت، هەروەها له لوبنان حزبوڵا، له عێراقیش گرووپەكانی حه‌شدی شەعبی هاوكاریی پەكەكە دەكەن.