له تویتهكهدا هەروەها داوای لە حکوومەتی عێراقیش كرد بەزووترین کات ڕێوشوێنی ئەمنی بگرێتەبەر بۆ دۆزینەوەی بکەرانی، بۆ ئەوەی پڕۆسەی دیموکراسی نەبێتە یاری دەستی ئەم و ئەو.
دەشڵێت: هەموو کەس دەزانێت ئێمە ئەو قسانە لە ترسەوە ناکەین و هەموو خەڵکیش دەزانێت ئێمە کێین، بەڵام ئێمە خهڵك و وڵات و نیشتمانمان خۆش دەوێت و نایانخەینە مەترسییەوە.
لە تویتەکەیدا ڕوونیشی کردۆتەوە “پێویستە بزانرێ ئێمە پەیوەست نین بە دەسەڵاتەوە، بەڵکو دەمانەوێت لە ڕێگەی یاساوه گەندەڵی و تیرۆر و داگیرکاری بنبڕ بکەین”.
ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر ئێمە لە هەڵبژاردن سەرکەوتوو نەباین، یان لە پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی سهركهوتوونهباین ئەوا ڕێگهی توندوتیژیمان نەدەگرتەبەر، ئێمە لەسەر ئەوە پەروەردە کراوین و ڕێگەشمان نەدەدا کەسێکی سەر بە ئێمە ئەو کارە بکات”.
لە کۆتایی تویتەکەشیدا سەدر جەختی کردۆتەوە کە مەزهەب بە توندوتیژی و هێرشکردنە سەر ئەوانی دیکە ناپارێزرێت، بۆیە لە خودا بترسن و گەندەڵی مەکەن، چونکە خودا گهندهڵكاری خۆش ناوێت.
جێی باسە ئەمشەو چوارشەم هێرشکرایە سەر نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا چەند کردەوەیهكی هاوشێوە بۆ سهر نووسینگهی سهرۆكی پهرلهمان و بارهگا حزبییهكانی تر ئهنجامدرابوو.