نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / مستەفا كازمی بۆ شاخەوان عەبدوڵڵا هێرشبەرانی سەر نوسینگەكەت دەستگیردەكەین

مستەفا كازمی بۆ شاخەوان عەبدوڵڵا هێرشبەرانی سەر نوسینگەكەت دەستگیردەكەین

ئێوارەی دوێنێ چوارشەم چەند كەسێكی نەناسراو بە ئۆتۆمبێلێكەوە بۆمبێكی دەستیان هەڵدایە ناو نووسینگەی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە گەڕەكی رەحیماوەی كەركووك.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی كازمی، ئەمڕۆ شاخەوان عەبدوڵا پێوەندییەكی تەلەفۆنی لە مستەفا كازمییەوە پێ گەیشتووە، ئەو بەتوندی هێرشەكەی سەر نووسینگەی عەبدوڵای سەركۆنە كرد و داوایشی لە هێزە تەناهییەكان كرد راوەدووی ئەنجامدەرانی هێرشەكە بنێن، رێگریش لە دووبارەبوونەوەی ئەو كارە تیرۆریستییە ترسنۆكانە بكەن.

كازمی دووپاتی لە پاڵپشتیكردنی دامەزراوەی یاسادانانی عێراق كردەوە لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان و دەركردنی یاسای پێویست بۆ قۆناعی داهاتوو بەو شێوەی لەگەڵ خواستی گەلی عێراق و تەحەدایەكانی هەن بگونجێت.

لای خۆیەوە شاخەوان عەبدوڵا سوپاسی كازمی كرد و دووپاتی كردەوە هێرشەكە سووربوونمان زیاتر دەكات بۆ بەجێگەیاندنی ئەركە نیشتمانییەكانمان، بۆیە لە كاركردن لەناو پەرلەمان بۆ خزمەتكردنی گەلەمان بەردەوام دەبین.

بەپەلە

عەلی زەیدی: کۆکردنەوەی چەکی گرووپە چەکدارەکان تاوەکو 30/6/2027 کۆتایی دێت

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئێران رێگرە لە هەناردەكردنی نەوتی عیراق و داهاتی نەوتی وڵاتەكەش 60%ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *