جووتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاندووە:”كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ی ره‌خساندووه، به تایبه‌تی له كه‌رتی كشتوكاڵدا، كاری زیاتریشی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل روونیكرده‌وه، هه‌نگاوی باش نراوه و ئامانجیش له چاكسازی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسایه، به‌ڵام ئه‌مه كاتی ده‌وێت و له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
روونیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری سندوقی خانه‌نشینی دراوه و جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بڕیار دراوه چاكسازی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت، به‌ڵام له مووچه‌كه نا، ده‌ستكاری مووچه ناكه‌ین، به‌ڵكو چاكسازی له‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كرێت، كه مووچه وه‌رده‌گرن و كار ناكه‌ن، بندیوارن.