نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مونا قاوەچی: کوردستان پێویستی بەوەیە یەک بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت

مونا قاوەچی: کوردستان پێویستی بەوەیە یەک بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، بۆچوون لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و دەستووور جیاوازە، چەند لایەنێکیش قسە لەسەر کەمکردنەوەی کورسیی پێکهاتەکان و شێوازی دەنگدان دەکەن و ئەوەش لای ئێمە ڕەفزە.

مونا قاوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: “لە کۆتا کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فڕاکسیۆنەکان، داوامان کرد هەموو حزبەکان ڕا و سەرنجی خۆیان بنێرن بۆ پەرلەمان لەسەر پرسی هەموار و هەڵبژاردنی ئایندە، هەموویان وەڵامیان داوینەتەوە لە ڕێگای فڕاکسیۆنەکانەوە، بەڵام ڕای جیاواز هەیە، بەشێکیان سەرنجیان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن هەیە”.

مونا قاوەچی دەڵێت: “ئەگەر بمانەوێت هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، یەکەم کار، کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمیسیارانە و ئێمە وەک دەستەی سەرۆکایەتی لەگەڵ ئەوەین پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردن و ڕێفراندۆم لەسەر دەستوور یەک پاکێج بێت وەک پڕۆژەیەکی نیشتمانی”.

بەشێک لە حزبەکان دەزانن لە بەرژەوەندییان دەدرێت، دێن و وەک بیانوو پرسی کورسیی پێکهاتەکان دەهێننە ناو بابەتەکەوە و داوا دەکرێت کورسیی کۆتاکان کەم بکرێتەوە و شێوازی دەنگدانیش وابێت تورکمان دەنگ بە تورکمان بدات مەسیحییەکانیش هەروەها، من لە کۆبوونەوە گوتوومە چۆن شتی وا دەبێت، ئەوە لای ئێمە ڕەفزە، چۆن لە کاتی دەنگدان جیا دەکرێتەوە، ئەوە تورکمانە و ئەوەش کوردە، نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنسوڵخانەکانیش دژین و دوورە لە بنەمای دیموکراسی، جیاوازیی نەژادی و ئایینی دروست دەکات، هیچ حزبێک ناتوانێت بێ وەرگرتنی ڕا و بۆچونی تورکمان یاسای کۆمسیۆن هەموار بکاتەوە، تەنها پارتی پشتیوانمان بووە و ئێمە دەزانین سەرۆک بارزانی پارێزەری مافەکانی پێکهاتەکانە و ئەم جارەش ڕێز لە بۆچونی مافی پێکهاتەکان دەگرێت”.

قسەمان لەسەر ئەوە کردووە یاسای کۆمسیۆن هەموار بکرێتەوە، نوێنەری پێکهاتەکان لە کۆمسیۆن هەبێت، ئەگەر نیازیشمان هەبووایە یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکرێتەوە، دەبوو سەرەتای ئەم خولە هەموار بکرایەتەوە، لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە تاکوو هەموو هێزەکان لەسەری ڕێک بکەوتنایە، بەڵام ماوەی چەند مانگێک ماوە بۆ هەڵبژاردن و داوای هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکەین ناتوانین بگەین بە ڕێککەوتن و دۆخەکە لەبار نییە بۆ یاسای هەڵبژاردن، وەک سەرۆکایەتیی پەرلەمان چاوەڕێی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانین تاکوو نەکەوینە ئاڵۆزی و ململانێوە”.

ئێمە وەک پێکهاتەکان لەگەڵ یەک بازنەی هەڵبژاردنەکانین، ئەزموونمان لەگەڵ ئەوەی عێراق هەیە، فرەبازنەیی بەشێکی زۆری دەنگەکان دەفەوتێنێت، نادادپەروەری لە فرەبازنەیی دروست دەبێت، دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی خولی حەوتەم یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێت و ئاماددەکاریی بۆ بکرێت”.

لایەنەکان لە کاتی کۆبوونەوەکان لە دەستەی سەرۆکایەتی دەڵێن، لەگەڵ ئەوەین کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە و هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت لەگەڵ دەستوور، بەڵام لە پێشکەشکردنی پڕۆژەکانیان لای ئێمە، نەمانتوانیوە بگەینە ڕێککەوتنێک و پڕۆژەیەکی نیشتمانی، نەخێر بۆچوونیان جیایە”.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *