مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەبوزەبی لە ئیمارات کرد و گوتی: “بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دڕندانه دەکەم کە ئەبوزەبیی کردە ئامانج. ئەم هەڵکشانە مەترسیدارە بەشێکە لە هەڵسوکەوتی تێکدەرانی سەقامگیری ناوچەکە”.
سەرۆکی حکوومەت ئەوەشی زیاد کرد: “نزاکانم بۆ چاکبوونەوەی بریندارەکان و هاوسۆزیم لەگەڵ خانەوادەی قوربانییەکانە، هەرێمی کوردستان شانبەشان دەبێت لەگەڵ حکوومەت و گەلی ئیمارات”.
جێی باسە، ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی لە رێگەی چەند درۆنێکەوە کرایە ئامانج کە کوژراو و برینداریشی لێکەوتەوە.
.