نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / قاچی مریشک چی بەسەر جەستە دا دێنێ

قاچی مریشک چی بەسەر جەستە دا دێنێ

Chicken feet on white background

كاتێك باس لە مریشك دەكرێت سنگەكەی بە تەندروستترین بەشی دادەنرێت،بەڵام شارەزایانی خۆراك كە دەڵێن قاچی مریشك تەندروستترە و چەندان سوود و پێكهاتەی گرنگی تێدایە كە پێویستە بۆ لەش و لەسنگەكەیدا ئەو پێكهاتانە نییە، بڕێكی زۆر كۆلاجینی تێدایە، كۆلاجین بە دژەپیربوون ناسراوە و زۆر سوود بە پێست دەگەیەنێت، جیا لەوەیش زۆر سوودی تری هەیە كە بریتین لەمانەی خوارەوە.
كۆلاجین بڕێكی زۆر ترشی ئەمینی تێدایە كە بناغەی پرۆتینە.كاتێك قاچی مریشك دەخۆیت، بڕێكی زۆر ترشی ئەمینی بە شانە و ماسولكەكان دەگات كە پێویستن بۆ پێكهاتەی ماسولكەكان، زۆر ڕێ هەیە بۆ ئامادەكردنی قاچی مریشك بەهەر شێوەیەك ئامادە بكرێت كار لە پێكهاتەكانی ناكات و سوودی تایبەتی خۆی بە لەش دەگەیەنێت.
سوودەكانی خواردنی قاچی مریشك:یەكەم: پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەكات و پێست جوان دەكات، ئەگەر بتەوێت پێستت بە سافی و گەنجی بمێنێتەوە بەبێ‌ بەكارهێنانی ماددەكانی جونكاری ئەوا قاچی مریشك بخۆ، چونكە بڕێكی زۆر كۆلاجینی تێدایە و ڕێ لە چرچبوونی پێست دەگرێت پێست لە پیربوون دەپارێزێت.
دووەم: ئەستوور بوون و جوان بوونی نینۆكەكان، پێست تاكە شتن نیە كە كۆلاجینی پێویست بێت، بەڵكوو بۆ نینۆكەكانیش بەسودە، ئەو كۆلاجینەی لە قاچی مریشكدا هەیە یارمەتی بەهێزبوونی نینۆكەكان دەدات و ڕێ لە شكانیان دەگرێت .
سێیەم: ئازاری جومگە كەم دەكاتەوە، خواردنی قاچی مریشك نەك تەنیا پێست لە پیربوون دەپارێزێت، بەڵكوو یارمەتی تەندروستی جومگەكانی لەش دەدا و ڕێ لە داخورانی ئێسك و خشان و ئازار و هەڵئاوسان دەگرێت، ئەگەر بتەوێت ئازاری جومگەكانت كەم بكەیتەوە ئەوا قاچی مریشك بخۆ.
چوارەم: كرداری هەرس ئاسانتر دەكات، ئەو كۆلاجینەی لە قاچی مریشكدا هەیە هۆكارێكە بۆ ئاسانكردنی كرداری هەرس، بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی گرنگ بە لەش دەبەخشێت، گرنگن بۆ تەندروستی ریخۆڵەكان كە زۆر كات ریخۆڵەكان تووشی زیان دەبن، بەهۆی رێجیمی ناتەندروست و خۆراكی ناتەندروستەوە.
پێنجەم: كێشی لەش كەم دەكاتەوە، ئەكەر بە وریاییەوە قاچی مریشك بپشكنیت هیچ جۆرە چەورییەك یان هیچ جۆرە ماسولكەیەكی تێدا نییە، بڕێكی یەكجار كەم كالۆری تێدایە، بەمەش رێیەكی باشە بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش، ئەو پرۆتینەی لە قاچی مریشكدا هەیە یارمەتی خێراكردنی میتابۆلیزم دەدات و وا دەكات بڕێكی زیاتر كالۆری بسووتێنرێت لە لایەن لەشەوە.

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *