نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / بزانە خواردنە خێراکان چی بەسەر جەستەدا دەهێنن؟

بزانە خواردنە خێراکان چی بەسەر جەستەدا دەهێنن؟

ئەگەر خواردنی خێرا بەتەواوی چووە ناو ژەمەخۆراکییەکانتەوە و بە بەردەوامی خواردت ئەوا بەشێوەیەکی راستەوخۆ کار لە تەندروستیت دەکات، ژەمی ناتەندروستی مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی، شێرپەنجە، نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم، نەخۆشییەکانی دڵ و جۆرەکانی دیکەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد دەکات.

بەپێی ماڵپەڕی “کلیڤلاند کلینک” ئەو شتانەی کە بەسەر جەستەدا دێن دوای خواردنی خۆراکی خێرا، ئەمانەن:

فشاری خوێن بەرز دەکەنەوە:

بەهۆی زۆری سۆدیۆم لە خواردنی خێرادا، فشاری خوێن بەشێوەیەکی نائاسایی بەرز دەبێتەوە.

بۆیە باشترە لە ١،٥٠٠ میلیگرام خوێ زیاتر بەکارنەهێنرێت.

تووشی ئاوساویت دەکات:

بەهۆی بڕی چەوری زۆر، خوێی زۆر، کاربۆهایدراتی زۆر، ئەمانە هۆکارن بۆ ئەوەی هەست بە ئاوساوی بکەیت.

کۆلیسترۆڵی خوێن بەرزدەکەنەوە:

بەهۆی هەبوون رۆنی زۆر تیایاندا و چەوری خەست تیایاندا، مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکەن.

هەندێک لە زیانەکانی تر خواردنی خێرا بەسەر جەستەدا دەیهێنن ئەمانە دەگرێتەوە:

کێشە بۆ هەرس دروستدەکات

کێش زیاد دەکات

وزە دەهێنێتەوە خوارەوە

کار لە دەروونت دەکات

وەرگیراوە

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *