سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی كارەبا بۆ ساڵی 2022 ئاستی بەرهەم هێنانی كارەبا زیاد دەبێت

وەزارەتی كارەبا بۆ ساڵی 2022 ئاستی بەرهەم هێنانی كارەبا زیاد دەبێت

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا رایگه‌یاند، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2022 بەرز دەبێتەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، کەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری کارەبا، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریی وەزارەتی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

  • وەزارەتی کارەبا پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ ساڵی 2022 ئامادە کردووە.
  • ژمارەیەک لەو پرۆژانەی کە جێبەجێ کراون، لە ساڵی 2022 دا دەکرێنەوە.
  • لە ساڵی 2022، دەیان پرۆژەی کەرتی کارەبا تەواو دەکرێن، لەوانە:
    یه‌كه‌م: پڕۆژەی هێڵی سۆران – شەقلاوە
    دووه‌م: پڕۆژەی هێڵی بازیان – راپەرین
    سێیه‌م: پڕۆژەی هێڵی تانجەرۆ- سەید سادق
    چوارهه‌م: وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک
    پێنجه‌م: بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر
    شه‌شه‌م: تەواو کردنی وێستگەی شاوێس و چەندین وێستگەی مۆبایل،
    حه‌وته‌م: تەواو بوونی پڕۆژەی پێوەری زیرەک
    له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2022 بەرز دەبێتەوە، بەتایبەتی پاش پلانی کۆمپانیای (دانا غاز) بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی.
    وەزارەتی کارەبا روونیكرده‌وه‌، دوای هەوڵێکی زۆر توانیمان رەزامەندی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژەی هێڵی 400 کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرزی تورکیا- هەرێمی کوردستان – عێراق، بەدەست بهێنین.
    وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەکەدا، سوپاسی تیمەکانی کارەبای کرد کە دوای لافاوەکەی هەولێر، بەو پەڕی دڵسۆزی و خێراییەوە بە هانای چارەسەرکردنی کێشەی تێکچوون و زیانەکانی وێستگە و تۆڕەکانی کارەبای شوێنەکەوە چوون.

بەپەلە

مژدەیەکی خۆش لە سەرۆکی حکوومەتەوە

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 260 …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *