نوێترین هەواڵ
سەرەتا / ڕاپۆرت / خالید عەزیزی..بەهۆی پەرتەوازییمان بەرپرسانی ئەمریكا گوێمان لێناگرن

خالید عەزیزی..بەهۆی پەرتەوازییمان بەرپرسانی ئەمریكا گوێمان لێناگرن


سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند” بەو پێیەی کە پرس و کێشەکانی ئێران لە ئاستێکی نێونەتەوەیدا کورت کراوەتەوە بۆ پرسی ناوکی، هەر بۆیەش من ئەم سەردانەم بۆ ئێرە ئەنجامداوە تا ئەو پەیامانە لە ڕێگای دامەزراوە حکومی و سەربەخۆکانەوە بە بەرپرسانی ئەمەریکا ڕابگەیەنم کە کیشەی ئێران تەنیا ڕێککەوتنی ناوکی نییە، بەڵکو کێشەی سەرەکی ئێران نەبوونی دیموکراسی، هەژاری و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە.
عەزیزی گوتیشی “ئێمە لە ڕێگای هەندێ دامەزراوەی نزیک لە بەڕێوبەرایەتی ئێستای ئەمەریکا، ئەو پەیامەمان بە بەرپرسانی ئەمەریکا گەیاندوە کە گەر لە ڕێککەوتنی ناوکیشدا لەگەڵ ئێران ڕێبکەون، ئەوا هیچ لە کێشەکان کەم ناکاتەوە و ئێران وەک فاکتەرێکی جدی ئاسایشی لە ئاستی جیهانیدا دەمێنێتەوە.”
خالید عەزیزی سەبارەت بەوەی کە ئایا بەرپرسانی ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هیچ گرنگییەک دەدەن بە داخوازی و قسەکانی ناوبراو، گوتی “بەداخەوە زۆر گوێ لە قسەکانمان ناگرن و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ پەرتەوازە بوون و یەکنەگرتنی دەژبەران و ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی.” ئەو گوتیشی “ئێمە تاکو ئێستا هیچ بە دیل و ئاڵترناتیڤێکمان ڕێکنەخستوە بۆ جێگرتنەوەی کۆماری ئیسلامی و هەر ئەمەش وایکردوە کە زلهێزە جیهانییەکان زۆر گرنگی بە قسەی ئۆپوزیسیۆن نەدەن.”
عەزیزی ئاماژەشی بەوە کرد لە ئێستادا هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا یەکبگرنەوە و ببنەوە بە یەک حیزب و پێکەوە چالاکی بکەن. ئەو گوتیشی تاوەکو ئێستا هەوڵەکانمان لەو ڕوەوە سەرکەوتوو بووە و ئەندامانی سەرکردایەتی و دەستەی وتووێژەکان بۆ یەکگرتنەوە لە پەیوەندییەکی باشدان و نزیک بووینەتەوە لە یەکگرتنەوە.
سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا و لە وەڵامی پرسیارێکتردا سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی سیخوڕەکانی ئێران بە هەرێمی کوردستان، گوتی “ئیمە وەک ڕێزێک بۆ سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێڕاق، ئەو دوو سیخوڕەمان ڕادەستی سیستمی دادی هەرێم کردەوە و ویستومانە لەو ڕێگایەوە بە حکومەتی عێراق بڵێن کۆماری ئیسلامی سەروەری خاکی ئێوەی پێشێلکردوە و لە ناو خاکی ئێوەدا تاوانی ئەنجامداوە.”
عەزیزی هەروەها لە بارەی وتووێژکردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، گوتی ئێمە تاکو ئێستا سێ جار لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە ئاستی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و بەرپرسانی سوپای پاسداران دانیشتمان هەبووە سەبارەت بە چارەسەری کیشەی کورد لە ناو ئێراندا بە شێوەیەکی ئاشتیانە، ئەو گوتیشی بەڵام شووناسی کۆماری ئێسلامی ئێران ڕوونە، ئێمە لەو کۆبوونەوانەدا ڕامانگەیاندوە کە بە مەرجێک وتووێژ دەکەین کە کۆماری ئیسلامی دان بە پرسی کوردا بنێت و قبووڵی ئەوە بکات کە دەیەوێت پرسی کورد لە ڕێگای ناوەندی هاوکاری حیزبەکانەوە چارەسەر بکات. عەزیزی گوتی ئێران بێگۆمان ئەوەی قبووڵ نەکردوە و هەر بۆیەش دیدارەکان هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.
سەبارەت بە ڕۆلی ژنان لە سەرکردایەتی حیزبەکەیدا، عەزیزی گوتی کە ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە سەرکردایەتی حیزبەکەیدا بەرچاوترە لە جاران و لە بارەی چالاکی مەدەنییەوە گوتی فەلسەفەی بوونی حیزبی دیموکراتی کوردستان، چالاکی مەدەنی بووە، نەوەک چەکداری و هەر بۆیەش حیزبەکەی پشتیوانی لە چالاکییە مەدەنییەکانی نێو کوردستان دەکات.

بەپەلە

وەهاب هەڵەبجەیی چۆن هەوڵى نانەوەى شەڕى هەورامى و سۆرانى دەدات لەژێر ناوى کوڵەباڵەکەدا

وەرن لە کۆمێنت زیاتر لەوبارەوە بخوێنەرەوە بەرپرسە هەورامیەکانیش هاتنەسەر خەت حاجى تاهیر هەورامیی پیاوێکى سەرمایەدارى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *