سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکات

Thumbnail

له‌دیداری نێوان سه‌رۆك بارزانی و شاندێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی ،جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ھەوڵەکان بۆ لەیەکتر نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و ئیستحقاقی پێکھاتەکان کرایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتی نووری مالکی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوا پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کران.

ھەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر پێویستی پێداچوونەوە بە حوکمڕانیی عێراق و، سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی رابردوو و ڕەچاوکردنی پڕەنسیپەکانی شەراکەت و سازان و ھاوسەنگی لە پڕۆسەی حوکمڕانیدا.

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لە بارەی تەحەدیاتی بەردەم ئایندەی عێراق و بابەتی خزمەتگوزاری و ھەڕەشەی تیرۆر و کێشەی ژینگە و کەمئاوی و داواکاریی ھاوڵاتیان ئاڵوگۆڕ کران و جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ھەوڵەکان بۆ لەیەکتر نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و ئیستحقاقی پێکھاتەکان کرایەوە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قۆناغی داھاتوو و تێپەڕاندنی تەحەددیاتی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

بەپەلە

مژدەیەکی خۆش لە سەرۆکی حکوومەتەوە

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 260 …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *