سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی: خۆشحاڵم كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شانه‌یه‌كی تیرۆرستی سه‌ركه‌وتوو بوون

مه‌سرور بارزانی: خۆشحاڵم كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شانه‌یه‌كی تیرۆرستی سه‌ركه‌وتوو بوون

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی شانه‌یه‌كی تیرۆرستی سه‌ر به‌ رێكخراوی داعش له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستانه‌وه‌ راگه‌یاند.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: “جێگای خۆشحاڵییه بۆ من‌ كه‌ له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان گوێبیستی ئه‌وه‌ بووم، كه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شانه‌یه‌كی تیرۆرستی سه‌ر به‌ رێكخراوی داعش سه‌ركه‌وتوو بوون، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ن بۆ سه‌ر هه‌ولێر”.

هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌، “پێویسته‌ هه‌موومان سوپاسی ئه‌و كار و ماندووبوونه‌ی ئه‌وان بكه‌ین، كه‌ له‌ پێناو هێشتنه‌وه‌ی‌ خێزانه‌كانمان و كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ پارێزراوی له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆرستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن”.

بەپەلە

بە فەرمانی مەسرور بارزانی دوو بەڕێوەبەرایەتی گرنگ لە سۆران و زاخۆ دەکرێنەوە

 بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوو بەڕێوەبەرایەتی گرنگ لە هەریەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .