بڕیار و قسه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جووڵانه‌وه نه‌وه‌ی نوێ، هیچ قورسایی و كاریگه‌رییه‌كیان له كوردستان و عێراق نابێت.
وه‌یسی سه‌عید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگەیاندووە، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌لایه‌ن شاسوار یان ھه‌ركه‌س و لایه‌نێكی تر ده‌درێت، بۆ دروستكردنی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كییه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان.
ئه‌و گوتی، ئه‌م جۆره كارانه له زیانی خه‌ڵكی كوردستانن، چونكه گرنگه لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كڕیزیی خۆیان رێكبخه‌ن و به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ئامانجه ھاوبه‌شه‌كان هه‌نگاو بنێن.
وه‌یسی سه‌عید ده‌ڵێت” له رابردوو‌دا نموونه‌ی زۆرمان هه‌یه، له‌و كاتانه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كڕیز و ته‌با بوون، ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ست ھاتوون، له راپه‌ڕینی ساڵی 1991 هه‌موومان بینیمان كه به یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان، ده‌ستكه‌وته‌كانمان چی بوون و له ئه‌نجامیدا قه‌واره‌یه‌ك دامه‌زرا و بووینه خاوه‌نی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ھا له كاتی ده‌ربازكردنی یاسای بودجه‌ی عێراق له ساڵی رابردوو‌دا، بینیمان چۆن به یه‌كڕیزی ئه‌و ئامانجه‌ش بپێكین.”