
ئهمڕۆ یهك شهممه 19-12-2021 ناوچهی سهوزی بهغدا به دوو كاتیوشا كرایه ئامانج.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە داوە کە دوو مووشەکی کاتیوشا ئاراستەی ناوچەی سەوز کراون، کە بارەگاکانی حکوومەت و نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەکان لەخۆدەگرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “مووشەکی یەکەم لەڕێگەی سیستەمی سیرام لە ئاسماندا تێکشێنراوە و مووشەکی دووەمیش لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکان کەوتووەخوار و زیانی بە دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی گەیاندووە”.
راشیگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بە ئامانجی دیارییکردنی ئەو خاڵەی کە مووشەکانی لێوە ئاراستە کراوە.