چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه جیاوازی ته‌مه‌ن له‌نێوان هاوسه‌راندا دروست نییه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌كه زۆر بێت، چونكه زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان جیابوونه‌وه‌یان لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه مرۆڤ له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكداو حه‌زو خولیایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌مه‌نی جیاوازی هه‌بێت ئه‌وا ئه‌و حه‌زو خولیایانه به نه‌رێنی وه‌رده‌گرێت و له‌ئه‌نجامدا كێشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
بۆ نموونه جاری واهه‌یه كه‌سه ناسراو و به‌ناوبانگه‌كان هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه ته‌مه‌نیان جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌یان كۆتاییه‌كه‌ی جیابوونه‌وه بووه‌و نه‌یانتوانیوه له‌ژیانی هاوسه‌ریان به‌رده‌وامبن.
هه‌ربۆیه توێژه‌ران ئامۆژگاری تاكه‌كان ده‌كه‌ن كه كه‌سێك هه‌ڵنه‌بژێرن بۆ هاوسه‌رگیری كه ته‌مه‌نیان جیاوازی هه‌بێت، چونكه نه‌ك له‌ڕووی هه‌ڵسوكه‌وته‌وه جیاوازن ته‌نانه‌ت له‌ڕووی باری ته‌ندروستی و سێكسیشه‌وه كێشه‌یان بۆ دروستده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی زۆرینه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان تا 5 ساڵ جیاوازی ته‌مه‌ن ئاسایی وه‌رگیراوه. له‌وه زیاتر به نادروست وه‌سفده‌كرێت.
بەپەلە
ئەندامی نێرینەی کەر بۆ کوێ هەناردە کراوە
وەرە کۆمێنت زانیاری بخوێنەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ووڵاتی نێجیریا دەست بەسەر حه‌فت هه‌زار ئەندامی نێرینەی …