
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌ستپێده‌كرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره سبه‌ی سێ شاندی پێكهاته‌ی سوننه به‌جیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆده‌بنه‌وه.
مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی گوتی: سبه‌ی سێ شانده‌كه‌ی پێكهاته‌ی سوننه به جیا ده‌گه‌نه ھەولێر و لەگەڵ سەرۆك بارزاني كۆدەبنەوە و يەكێك لە شاندەكان محمد حەلبووسيه.
گوته‌بێژی پارتی دووپاتیكرده‌وه، پۆستی سەرۆك كۆمار لەسەر ھيچ لايەنێك تاپۆ نەكراوە و ئەوەی يەكلایی كراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و پۆسته پشكی كورده و لە ناو كورديش گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
مه‌حمود محه‌مه‌د ئاشكراشیكرد، پارتي بەڵگەی تەواوی لەبه‌ردەستە، كە بە دەستێوەردان چۆن دوو كورسییان لە دەستداوە، بەتايبەت لە نەينەوا فێڵێكي گەورە لە پارتي كراوه، چونكە ھەموو ئەنجامەكانی ناو سندوقەكان كە پێنج جار ھەژمار كرابوونه‌وه، ھاوشێوەی دەنگی ئەليكترۆنی بووە.
هه‌روه‌ها گوتی: پارتی بە دوو لايەنی جيا سەيری ئەنجامەكان دەكات و دەستبەرداری سكاڵاكانی نابێت و لە گەڵ يەكريزی نيشتيمانيشە لەناو كورد بۆ حكومەتی داھاتوی عێراق.