سهرۆك مهسعود بارزانی لهبارهی شههید بوونی ژمارهیهك پێشمهرگه لە قەرەسالم لە سنوری ناوچەی پردێ بهدهستی تیرۆرستانی داعشهوه پهیامێكی راگهیاند.
سهرۆك بارزانی له پهیامهكهیدا رایدهگهێنێت: بەداخێکی زۆرەوە شەوی رابردوو لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە قەرەسالم لە سنوری ناوچەی پردێ ، ژمارەیەک پێشمەرگە شەھید و برینداربوون، پرسە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری شەھیدانی ئەو پەلامارە تیرۆرستیە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواکارم رۆحی شەھیدەکان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبرو ئارامی بە کەسوکاریان بدات، ھیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.
سهرۆك بارزانی دهشڵێت: جەختیش لەوە دەکەمەوە کە پێویستە تۆڵەی خوێنی شەھیدەکانمان لە تیرۆرستان بکرێتەوە. بەھۆی زۆربوونی جموجوڵ و پەلامارەکانی تیرۆریستان لەم دواییانە پێویستە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئامادەکاری زیاتر بکات و تەکتیکی جەنگی بگۆڕێت و لە دۆخی بەرگریکردنەوە بکرێتە ھێرشبردن بۆ سزادان و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش .
لهكۆتاییدا سهرۆك مهسعود بارزانی رایگهیاندووه: ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی شەڕی
بەپەلە
وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات
ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …