نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا پەلامارەکانی داعش بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکان تاوتوێ دەکەن

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا پەلامارەکانی داعش بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکان تاوتوێ دەکەن

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، تاوتوێی پەلامارەکانی داعش، بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەن و جەخت لە گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ئۆليڤيێ ديكۆتينێ كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش، بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرا.

سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد، بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر دانیشتووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کە بەشێکە لە هەڕەشە بەردەوامەکان بۆ سەر خەڵکی ئەو ناوچانە، بە ئامانجی چۆڵکردنیان و گۆڕینی دێمۆگرافیای ناوچەکە .

باڵیۆزی فەرەنسا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە لە شەڕی دژ بە داعش و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانەی ڕووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆریستان بوونەتەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری بێلارووس و پۆڵەندا تاووتوێ کرا. باڵیۆزی فەرەنسا، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لە پێناو ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی و هەروەها کارئاسانیکردن بۆ ئەو کۆچبەرانەی بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە، گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *