نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / کازمی: هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتوومان بۆسەر مۆڵگەکانی داعش ئەنجامدا

کازمی: هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتوومان بۆسەر مۆڵگەکانی داعش ئەنجامدا


مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق دووپاتیكرده‌وه‌، هێزه‌ ئاسمانییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوویان بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ سنووری پارێزگای ئه‌نباڕ ئه‌نجامدا.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، كازمی نووسیویه‌تی: “ئه‌مڕۆ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانمان ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوویان بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ ئه‌نباڕ ئه‌نجامدا”.

كازمی دووپاتیشیكرده‌وه‌، “له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییانه‌ له‌ دژی تیرۆریستانی ئه‌و رێكخراوه‌ به‌رده‌وام ده‌بن، تا دوایین چه‌كداریان له‌ عێراق ریشه‌كێش ده‌كرێت”.

كازمی له‌ تویته‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه‌، “هه‌ندێك هه‌ن، هه‌میشه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی چه‌كه‌وه‌ وڵات تیرۆر بكه‌ن، به‌ڵام وڵاته‌كه‌مان به‌ دامه‌زراوه‌كان و گه‌له‌كه‌یه‌وه‌ به‌ چاوكراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌، هیچ كه‌سێك له‌سه‌رووی بڕیاره‌كه‌یه‌وه‌ نییه‌، به‌ چه‌كه‌ نایاساییه‌كانیشه‌وه‌”.

بەپەلە

سه‌در له‌ تویتێكی نوێدا هێرش ده‌كات: با چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوبانگی خۆی نه‌زڕێنێت

له‌ تویته‌كه‌دا هەروەها داوای لە حکوومەتی عێراقیش كرد بەزووترین کات ڕێوشوێنی ئەمنی بگرێتەبەر بۆ دۆزینەوەی بکەرانی، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *