نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە تۆمەتی “جینۆسایدی ئێزدییەکان” سزای زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر عێراقییه‌كدا سه‌پێنرا

بە تۆمەتی “جینۆسایدی ئێزدییەکان” سزای زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر عێراقییه‌كدا سه‌پێنرا

به‌پێی ماڵپه‌ڕی الحره‌، دادوەرانی دادگای فرانکفۆرت-ی ئه‌ڵمانیا سزای زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تاییان به‌سه‌ر تەها جومەیلی به‌ ره‌گه‌ز عێراقی به‌ تاوانی ئه‌نجامدانی “جینۆسایدی ئێزدییەکان” سه‌پاند، كه‌ بوه‌هۆی مردنی هه‌زاران هاوڵاتی ئێزدی و بێسه‌روشوێن بونی هه‌زارانی دیكه‌.

ئەمە یەکەمجارە لە جیهاندا دادگایەک سزای تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی ئێزدیه‌كان ده‌ربكات، كه‌ پێشتر تاوانه‌كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ به‌ جینۆساید ناسێنراوه‌.

مانگی ئۆكتۆبەری رابردو دادگای فرانكفۆرت سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر جینیفەر فینیش، هاوسەری تەها جومەیلیدا سەپاند كە هاوڵاتییەكی ئەڵمانییەو تاوانبارە كە كچە ئێزدییەكی بە تینوێتی لە عێراق كوشتوە.

بەوتەی داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا، هاوینی ساڵی 2015 فینیش و جومەیلی كچێكی ئێزدی تەمەن 5 ساڵان و دایكیان وەك كۆیلە كڕیوە و پاشان رۆژێك بەهۆی ئەوەی كچەكە میزی بەسەر جێگەكەیدا كردوە، سزایان داوە بەبەستنەوەی بە پەنجەرەیەكی دەرەوەی ماڵەكەیان لە پلەی گەرمی 50 پلەی سەدیدا و بەهۆیەوە كچەكە لە تینوێتیدا مردوه‌ و دایكیشی كە ناوی نورا بوە ناچاركراوە خزمەتیان بكات

بەرەبه‌یانى 3ی ئابی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و ئه‌و به‌یانییه‌ى هاوشێوه‌ى كۆڕه‌وى ملیۆنى كوردان، سه‌دان هه‌زار ئێزیدى رێگاى هه‌ڵاتنیان له‌ ئاگرى شه‌ڕى داعش گرته‌به‌ر و هه‌زارانیان رفێندران و بێسه‌روشوێن كران. به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان، له‌ هێرش داعش بۆ سه‌ر شنگال هه‌زاران هاوڵاتی كوژران و هه‌زاران هاوڵاتی دیكه‌ش ئێزدی تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *