نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران: پێویسته‌ بایه‌خ به‌ په‌روه‌رده‌ی تاكی لێهاتوو و نیشتمانپه‌روه‌ر بدرێت

مه‌سرور بارزانی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران: پێویسته‌ بایه‌خ به‌ په‌روه‌رده‌ی تاكی لێهاتوو و نیشتمانپه‌روه‌ر بدرێت

 

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر کرد کە بڕیاریانداوە لە سەر ئەرکی خۆیان، 10 قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر دروست بکەن.

سەرۆکی حکومەت، وێڕای دەستخۆشی و پێزانین بۆ دەستپێشخەری ئەو وەبەرهێنەرانە،  رۆڵی کەرتی تایبەتی لە پرۆسە بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆر بە خوێندن و فێرکردن دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش، جیا لە دروستکردنی قوتابخانە و خوێندنگەی هاوچەرخ، پێویستە بایەخ بە دروستکردن و پەروەردەکردنی مرۆڤی بەتوانا و لێهاتوو و نیشتمانپەروەریش بدرێت و هەموومان کار بۆ زیاتر پێشخستنی کوردستان بکەین لە هەموو بوارەکاندا.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *