نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بڕیارێكی نوێ‌ لەبارەی لێدانی لۆگۆ و شریتی تاكسییەوە دەرچوو

بڕیارێكی نوێ‌ لەبارەی لێدانی لۆگۆ و شریتی تاكسییەوە دەرچوو

ئەمڕۆ دووشەممە، ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ماوەی وەرگرتنی فۆڕمی لێدانی لۆگۆ و شریتی تاكسی درێژكرایەوە، و تا 1/1/ 2022 ماوەكە درێژ دەكرێتەوە بۆ وەرگرتنی فۆرمی لێدانی لۆگو و شریتی تاكسی” .

بە وتەی ئانۆ جەوهەر”لە دوایی ئەو وادەیە هەر شوفێریكی تاكسی لۆگوی لێنەدابێت، ڕێَكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر بە سزای ماددی دەدرێت”.

چەند جارێك وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وادەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاكسییەكانی درێژكردەوە، و دواجاریش بڕیار بوو 1ی مانگی داهاتوو دوا وادەبێت بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاكسییەكان لە هەرێمی كوردستان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *