نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانی مەسرور بارزانی:53 بەركەوتوی چەكی كیمیایی دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر

بەفەرمانی مەسرور بارزانی:53 بەركەوتوی چەكی كیمیایی دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 53 برینداری چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە رەوانەی دەرەوەی وڵاتی ئێران دەکرێن.
عیماد فەیروز، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمایی لە هەڵەبجە راگەیاند: “دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو لیژنەیەکی پسپۆڕ پێکهێنرا بۆ پشکنینی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، توانیان 350 نەخۆش ببینن، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی لەو ژمارەیە 53 بەرکەوتوو پێویستیان بە چارەسەرە لە دەرەوەی وڵات، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەتوانرا ساڵی رابردوو سەفەر بکەن، بۆیە ئێستا بۆ چارەسەر سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بۆ دووبارە پشکنین لیژنەیەکی پسپۆڕان لە وڵاتی ئێرانەوە هاتوونەتە هەڵەبجە، جگە لەو 53 کەسە توانیان زیاتر لە 500 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی ببینن”.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمایی روونیکردەوە: “لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو 53 بەرکەوتووەی چەکی کیمایی رەوانەی وڵاتی ئێران دەکرێن”.
ساڵی رابردوو مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 53 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن، بەڵام بەهۆی کۆرۆنا لەوکات نەیانتوانی بچنە دەرەوەی وڵات.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *