وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو قوتابیانەی قۆناغەکانی بنەڕەتی، ئامادەیی و پەیمانگەکان کە لەگەڵ خێزانەکانیان کۆچیانکردبو و لەم کاتەدا گەڕانەتەوە کوردستان، دەتوانن بگەڕێنەوە سەر خوێندن.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبڕیارێکدا باسی لەوەشکردوە، “ئەو قوتابیانەی قۆناغەکانی بنەڕەتی، ئامادەیی و پەیمانگەکان کە لەگەڵ خێزانەکانیان کۆچیانکردبو و لەئێستادا گەڕانەوتەوە هەرێمی کوردستان، دەتوانن بگەڕێنەوە سەر خوێندن”.
دەبێت پێش تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم پەیوەندی بە قوتابخانەکانیانەوە بکەن
ئەوەشی خستوەتەڕو، دەبێت ئەو قوتابیانە پێش تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم پەیوەندی بە قوتابخانەکانیانەوە بکەن.