نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / ناكۆكی ناو ماڵی شیعە، گرفتە گەورەكەی بەردەم پێكهێنانی حكومەت

ناكۆكی ناو ماڵی شیعە، گرفتە گەورەكەی بەردەم پێكهێنانی حكومەت

هەوڵی لایەنە سیاسییەكان و كۆبوونەوە نهێنی و ئاشكراكانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و قایمكردنی پێگەی خۆیان لەو كابینەیە دەستیپێكردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناكۆكی و گرفتی زۆر لە بەردەمیاندا هەیە، هەم لە ناكۆكی ناوخۆی پێكهاتەكان، هەروەها پێكهاتەكان لەگەڵ یەكتر، دواجاریش ململانێی نێودەوڵەتی لەسەر ئەوەی كێ‌ دەبێت بە سەرۆكوەزیرانی عێراق.
هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كە خۆی بەڵێنێك بوو یە خۆپیشاندەران درا، نەیتوانی گۆرانكاری ریشەیی لە نەخشەی سیاسی عێراق دروست بكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێك لەو لایەنە سیاسییەیانەی كە پێشتر دەسەڵات و هێزیان هەبوو و هەژموونی تەواویان بەسەر حكومەتدا هەبوو، دەنگ و كورسییەكانیان كەمی كرد.
كرمانج رەسوڵ: عێراق مێژوویەكی دوور و درێژی هەیە لە یەكتر سڕینەوە و ناكۆكی نێوان پێكهاتەكان، كوردەكان لە ناخۆیاندا كۆك نین، سونەكان گرفتی گەورەیان هەیە و شیعەكانیش بە هەمانشێوە بۆ دووبەرەی دژ بە یەك دابەشبوون، هەمووشیان بە كورد و شیعە و سوننە گرفت و كێشەی گەورە لە نێوانیاندا هەیە، كە هەندێكیان مێژووین و هەندێكیشان نەتەوەین.

كرمانج رەسوڵ چاودێری سیاسی  ڕاگەیاند:”ئەگەرچی لە ناو خۆیاندا كۆك و تەبا نین و بۆ دوو بەرەی سەرەكی دابەش بوون، بەڵام بەراورد بە كورد و سونە ڕێكخراوتر  دەردەكەون خاوەنی مەرجەعی تایبەت بە خۆیانن، لە لایەن ئیرانەوە بە تەواوی پشتگیری دەكرێن.
بەپێی ئەنجامەكانی ئەم هەڵبژاردنە، بەرەی نزیك لە ئێران (نوری مالیكی، هادی عامری) و هاوپەیمانەكانیان، توشی شكستێكی چاوەڕواننەكراو بوون و دەنگ و كورسییەكانیان بەڕێژەیەكی بەچاو دابەزی، لە بەرامبەردا سەدریەكان بە بەدەستهێنانی 71 كورسی لە سەر ئاستی عێراق هێزی یەكەمن، هەریەك لەم دوو بەرەیەش لە هەوڵی ئەوەدان گەورەترین كوتلە لە ناو پەرلەمانی عێراق پێكبهێنن و پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرن.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *