زۆرکات بەهۆی ساردی کەشوهەواوە هەست بە سەرمایەکی زۆر لە قاچەکاندا دەکەین کە ڕەنگە بەهۆی داپۆشین یاخود چونە کەشێکی گەرم چارەسەر بکرێت. بەڵام بەردەوامبوونی ئەو هەسەتکردنە بە سەرماو ساردی قاچەکان زۆرجار سروشتی نیەو بەهۆی نەخۆشی و ناجێگیری تەندروستی لەشەوە ڕوودەدات.
زۆر نەخۆشی هۆکارن بۆ ساردی قاچەکان لەوانە (ناچالاکی سوڕی خوێن، کەمخوێنی، نەخۆشی شەکرە، جگەرەکێشان، قەڵەوی ناسروشتی، نەخۆشی ڕوماتیزم، کەمی دەردانی هۆڕمۆنی غودەو ناجێگیری باری دەروونی).
چارەسەرکردنی ساردی قاچەکان:
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەستکردن بە ساردی قاچەکان دەتوانرێت ڕۆژانە ئەم ڕێگایە تاقیبکرێتەوە.
قاچەکان بۆ ماوەی دوو خولەك بکرێتە ئاوی گەرم پاشان دوو خولەکی تر بکرێتە ئاوی ساردو بۆ جاری کۆتايی بخرێتەوە ئاوی گەرم، ئەمکارە دەبێتەوە هۆی چالاکبوونی سوڕی خوێن. یاخود مەساجکردن بۆ قاچەکان بۆماوەی دە خولەك کە ئەوەش وادەکات سوڕی خوێن چالاك بێت.